توڕەیی – تاکیشی کیتانۆ، ٢٠١٠

کورسیەکە ھەتا کۆتایی بۆ کەس نابێت

Outrage (Takeshi Kitano, 2010)

توڕەیی تازەترین فیلمی دەرھێنەری یابانی تاکیشی کیتانۆیە و وە یەکێک بوو لەو فیلمانەی بۆ چاکتیرین فیلم لە فێزتیڤاڵی کانی ٢٠١٠ ھەڵبژێردرابوو.

Outrage (Takeshi Kitano, 2010)

فیلمی توڕەیی گەڕانەوەی کیتانۆیە بۆ سینەمای ڕاسەتەقینەی خۆی، دوای دابڕانێکی زۆر و درووستکردنی چەندان فیلمی جۆرا و جۆر، بۆ جارێکی تر کیتانۆ دەگەڕێتەوە بۆ جانرای خۆی، بۆ ئەو جانراییەی کە بۆ یەکەم جار بینەران کیتانۆیان وەکوو دەرھێنەرێکی نوێی سینەمای یابان ناساند لەکۆتایی ھەشتاکاندا،  جانرایی یازوکا،   وە یاخود سینەمای گانگستەر و چەتەیی.   یازوکا  بۆ یابانیەکان وەکوو ووشەی مافیا وایە بۆ ئەمریکیەکان.  جانرایەکی سینەماییە کە باس  لە دنیای ژێرزەمینی و تاریکی شارەکانی یابان دەکات، کۆمەڵە کەسانێک و بنەماڵەیەک کە تەنھا بە زمانی تووندو تیژی دەدوێن و یەکەم جار دەکوژن و ئنجا  پرسیار دەکەن لەم شارانەدا کار بە ڕێوە دەبەن، تووندوتیژن بەڵام لە ھەمان کاتدا وەکوو سامۆرایەکان کەودێکی خۆیان ھەیە کە ڕێز لە یاسا و دابونەریتی خۆیان دەگرن و لەگەڵ یەکتردا کار دەکەن لە کاتی ئاشتیدا و لە کاتی شەڕیشدا ھەر کەس بۆخی دەجەنگێت. کیتانۆ بە فیلمی توڕەیی جارێکی تر خۆی تازە  دەکاتەوە لە لایەن بینەرانی و بیرەوەری شاکارەکانی وە کوو پۆلیسی توڕە (١٩٨٩) و سۆنتەین (١٩٩٣) و ھانا-بی (١٩٩٧) جارێکی تر درووست دەکاتەوە.

Outrage (Takeshi Kitano, 2010)

وەکوو زۆربەی فیلمەکانی تری کیتانۆ، ئەم جارەش ئەو  ئەکتەری سەرەکی و نووسەر و دەرھێنەرو و بەرھەمھێنەری فیلمەکەیە و کۆنتڕۆڵی ھەموو ئەسپێکتێکی فیلمەکە دەکات.   کیتانۆ دەوری ئۆتۆمۆ دەبینێت،  یازوکایەک و چەتەیکی مام ناوەندە و لە ژێر دەستی بنەماڵەی ئیکۆمۆتۆدا کاردەکات، کارەکتەریێکی بێدەنگە، زۆر کەم دەدوێت و لە پڕێکدا تووندوتیژی دژی کەسانی تر دەنوێنێت، ھەمیشە لە بیرکردنەوەدایە . بنەماڵەی ئیکۆمۆتۆ لە ژێر دەستی سەرۆکی ھەموو بنەماڵەکانی یازوکای تۆکیۆدان بە ناوی سەرۆک میوراسی، وەیاخود دیکتاتۆر میوراسی.  سەرۆک میوراسی لە تۆکیۆدا کۆنترۆڵی ھەموو  بنەماڵەکانی یازوکا دەکات، ھەموو کارێک بە دەست ئەوە و ھەموو سەرمایەکە لە ژێر دەستی ئەودایە و بەسەر بنەماڵەکاندا بە ئارەزوی خۆی بەشی دەکات.   کاتێک کە سەرۆک میوراسی  دەزانێت کە ھەندێک لە   بنەماڵەکان بەبێ زانینی ئەو خەریکی  فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی مادە بێھۆشەکەرەکانن و سەرمایەیان خەریکە لەو زۆرتر دەبێت و بەھێزتردەبن . سەرۆک میوراسی بە زیرەکانە دەست دەکات بە توندوتیژی و ھەموو  بنەماڵەکان لە دژی یەکتر بە شەر دەدات و بۆ خۆشی لە دوورەوە سەیر دەکات.  یەک بە یەک و بەدەستی یەکتر بنەماڵەکان لە ناو دەچن و تۆتۆمۆ ش لەناوەڕاستی ئەم جەگەدا دەبێت خۆی ڕزگار بکات و زۆتر بە زیرەکیانە بیر لە ڕەفتارەکانی خۆی بکاتەوە بۆ ئەوەی بە زیندویی بمێنێتەوە

Outrage (Takeshi Kitano, 2010)

چرکە بە چرکە پڵاتی فیلمی توڕەیی دەگۆڕدرێت،   گەردەلوولێکی تووندوتیژی درووست دەبێت، ھەموو کارەکتەرەکان ئامانجێکی خۆیان ھەیە لە م  جەنگەدا و یەک لە دوای یەک  کارەکتەرەکان لەناو دەچن. وەکوو یاری پۆکەر، کارتەکان لە دەستێکەوە بۆ دەستێکی تر لەچاو تروکانێکدا دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر. تاکە ئامانجی ھەر کارەکتەرێک لە کۆتایی دا ئەوە یە کە بە تەواوی کۆنترڵی دەسەڵات بکات، دەبێت کورسیەکە بەس بۆ ئەو بێت، چونکە بە بێ کورسی دەسەڵات تاکە ڕێگای ئەو لە ناوچون و مردنە. ھەر کەس دەبێت ھەموو کارتەکانی بخاتە سەر مێزەکە وە یان بە دۆڕایی مێزەکە بەجێبھێڵێت. مانەوە لە ژیانداو تەماحی دەسەڵات تاکە دوو ئامانجن. ئەو دنیایەی یازوکا کە لەدوورەوە وەکوو دنیایەکی بیرۆکراسی و ڕێزلێگرنتی بچوک بۆ گەورەیە بە زووی دەگۆڕدرێت بۆ دنیایەک کە  ترس  و کوشتن تاکە یاسایە تیایدا، ھەریەک دەیەوێت شکستی ئەویتر ببێتە سەرکەوتنی ئەم

Outrage (Takeshi Kitano, 2010)

لەفیلمی توڕەیدا وە کوو گشت فیلمەکانی تری کیتانۆ لە جانڕەی یازوکا،  تووندووتیژی ھەمیشە لە دەرەوەی شاشەکەدایە ، بێدەنگی کۆتای دێت بە دەنگ و لە پڕێکدا وەکوو بۆمبێک تووندوتیژی دەکەوێتە سەر شاشە.  تراجیدی و کۆمیدی لە تووندوتیژیدا تێکەڵن، بەڵام ئەم تووندوتیژیە وە کوو یاریەکی پلەیستەیشن نیە بۆ ئەوەی بینەر تەنھا چێژێکی  گوناھباریی لێوەربگرێت، تووندوتیژی لە سینەمای کیتانۆدا وەکوو کەرەستەیەک بەکاردەھێنرێت بۆ ئەوەی بینەر ھەست بەو کردارە بکات، توونیدووتیژیەکی ئازاریی و ڕاستەقینیانەیە و بینەر بە دنیایی ڕاسەتەقینەی یازوکا دەناسێنێت. زۆربەی کردارە  تووندوتیژیەکان لە لایەن ئۆتۆمۆوە  ڕوودەدەن دژی دووژمنەکانی؛ بڕینەوەی پەنجە،  قرتاندنی زمان،  سەربڕین و چەندان کرداری تر کە لێرەدا شایەنی نووسین نیە.

Outrage (Takeshi Kitano, 2010)

جیاوازتر لە فیلمەکانی تری کیتانۆ، لە فیلمی توڕەیدا  بینەر ئاشنا دەبێت نەک تەنھا بە دنیای یازوکا بەڵکو بە دنیای  سیاسەت لە ھەڵسووڕانی بنەماڵەکاندا کە کۆنتڕۆڵی ھەموو بازاڕەکانی ژێر زەمینی تۆکیۆ دەکەن.    کۆمەڵێک بنەماڵە کە ھەریەک سەرۆکێکی خۆی ھەیە  و چەندان یازوکا کاریان بۆ دەکەن وەکوو میلیشیات، ھەمووی یەک جۆر جل لەبەردەکەن، قاتی ڕەش و ئەینەکی ڕەش و ھەموویان چەکدارن، بە دواھەمین مۆدیلی سەیارەی ڕەش بە شارەکاندا دەگەڕێن و لەسەروو ھەموو یاسایەکن. تەنانەت سەرۆکی پۆلیسیش بۆ ئەوان کاردەکات و بەپارە کڕاوەتەوە.  ئەم کۆمەڵە بنەماڵانە ھەمووی لە ژێر دەستی سەرۆک میوراسیدا کاردەکەن و ھەموو  ئەمرێک لەوە وە بۆیان دێت . ھێزی ڕاستەقینەی تۆکیۆ و شارەکانی یابان ئەمانەن نەک پۆلیس و یاسا، وەکوو خێوێک بوونیان لەھەموو شوێنێکدا  و ھیچ کەسانێك گەر لەگەڵیاندا بێت وەیان دژیان بێت ژیانی سەلامەت نیە، دنیایەکی ڕەش و تاریکە. وەکوو دارستانێک یاسا و قانوون بوونی نیە کاتێک کار لە کار دەترازێت. کەسان لە شەواندا و لەکۆڵانە تاریکەکاندا، لە شەمندەفەردا، لە گەڕاجی سەیارەدا، لە ماڵەکاندا و لە جادە دوورەکاندا و دوور لە بینینی کەسانی ترەوە لە ناو دەبرێن، نە پیاو کوژان دەگیڕێ‍ن و نەکەس باسی بکوژان دەکات، گەر دەتەوێت سەلامەت بیت، بێدەنگی تاکە چارەیە.  کیتانۆ پێمان دەڵێت کە جیھانی یازوکا و چەتەیی لەگەڵ سیاسەت و حکومڕانیدا زۆر جیاوازیان نیە، تەنھا ئامانجی ھەردووکیان یەک شتە، ئەو شتەش دەسەڵاتە و ھەموو ئامانجێکی تر لەو ڕێگەوە دەست دەکەوێت، بژیی و مەھێڵە کەس بژی.  توڕەیەیی ببینە.

Advertisements

About Karzan Kardozi

Just another cinephile writing about Life and nothing more......
This entry was posted in Art and Literature, Film Review, Kurdish - نووسینی کوردی and tagged , , , , , , , , , . Bookmark the permalink.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s