Andres Tarkovsky: میوزیک و دەنگ لە سینەمادا

میوزیک و دەنگ لە سینەمادا

نووسینی: نەندرێ تارکۆڤسکی

وەرگێڕانی: کارزان کاردۆزی

Stalker (Andrei Tarkovsky, 1979)

میوزیک بۆ یەکەم جار لە گەڵ فیلمدا لە ڕۆژانی سینەمای بێدەنگدا یەکی گرت، لە کاتی نمایشکرنی فیلمەکاندا، میوزیکی پیانۆیەک لەگەڵ فیلمەکدا نمایش دەکرا بۆ دەربڕین و گونجاندنی ھەستی بینەر لەگەڵ فیلمەکەدا. ئەوە جۆرێکی میکانیکی و ھەرەمەکی بەکارھێنانی میوزیک بوو لەگەڵ وێنەکاندا، سیستیمێكی ڕوخساری و دەڕبرین بوو کە ھەر ڕووداوێک و زنجیرەیەکی ناو فیلمەکە کارتێکردنێکی جیاوازی ھەبوو لەسەر بینەر. میوزیک تا ئەم ساتانەی ئێستاش ھەر بە ھەمان شێوە بە کاردەھێنرێت، میوزیک لە ناو زنجیرە جیاوازەکانی ناو فیلمدا بە کاردەھێنرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دووبارە لەگەڵ وێنەکاندا ھەستی بینەر بھەژێنەت، وە یان میوزیک بە کاردەھێنرێت بۆ ئەو گرتانەی کە لاوازن بۆ بە ھێزکردنیان

میوزیک لە فیلمدا کاتێک بە سەر کەوتوو دەزانم کە وەکوو کۆپلەیەک بە کاردەھێنرێت. کاتێک کە کۆپلەیک لە ھۆنراوەدا دەخوێنینەوە، ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ ھۆی یەکەمی کەوای لەو شائیرە کردوە ئەو کۆپلەیە بنووسێت. ئەو کۆپلەیە دەمانگەرێنێتەوە بۆ بۆ یەکەمین ساتەکانی دنیایی ھۆنراوەیی، درووستکردنێکی ڕاستیانە و تازەگەریانەیە. دەگەڕێینەوە بۆ سەرەتای درووست بوونی. گەر بەم جۆر بە کاربھێنرێت، میوزیک لە جیاتی ئەوەی ھەمان ھەستی وێنەکان دەڕببڕێت، بە شێوەیەکی لاگریانە و سەربەخۆیانە ھەمان ھەست لەگەل وێنەکەدا دەردەبڕێت، شان بە شانی یەکتری، دەرگایەکی تازە دەکاتەوە بۆ دەربڕینی ھەستێکی تازە کە لە ھەمان مادەوە دێت بەڵام جیاوازە. ئەو کۆپلە میوزیکە وامان لێدەکات کە جار لە دوای جار بگەڕێنەوە بۆ ئەو ھەستەی کە فیلمەکە لەلای ئێمە درووستی دەکات بەڵام ھەر جار لەگەڵ ئەزموونێکی نوێ لە ھەست کردندا. لەگەڵ بە ناساندن و بەرەو پێشچونی میوزیک لە فیلمەکەدا ، ئەو ژیانەی کە لە وێنەکاندا تۆمار کراوە ڕەنگ و بنەمای بۆ جۆرێکی تر دەگۆردرێت

زیاتر لەمە، میوزیک دەتوانێت ھەستێکی ھۆنراوەییی و ئاوازی بەرھەم بھێنێت کە نزیکە لە ھەستی درووستەکەری ئەو بەرھەمەوە. لە فیلمی خودی ئاوێنەدا بۆ نموونە، میوزیک بەکارھێنراوە وەکوو بەشێک لە ژیانی فیلمەکە، ئەو ھەستە ڕوحیەیی کە نووسەر لە ژیاندا ھەستی پێکردووە بە میوسیک درووستکراوەتەوە، بۆیە میوزیک بەشێکە لە ژیانی پاڵەوانی فیلمی ئاوێنەدا. میوزیک دەتوانرێت بەکار بھێنرێت بۆ ئەوەی گۆڕانکاریەک درووست بکات لە وێنەکاندا لە لای ھەستی بینەر، ھەستەکان قورستر وەیاخود سوکتر بکات، زیاتر ڕۆشنتر ، زیاتر نادیار وە یان بە پێچەوانەوە ئە و ھەستە گەورەتر بکات. بە بەکارھێنای میوزیک، دەرھێنەر دەتوانێت ھەستی بینەر بە ئاڕاستەیەکی دیاریکراودا بەرێت بە گەورەکردنی ھەستی وەرگرتنی وێنەو دەنگی فیلمەکە. ماناو ئامانجی بابەتەکە نەگۆردراوە، بەڵام ھەمان بابەت ڕەنگێکی تازە وەردەگرێت، بینەر دەیبینێت وە یاخود چانسێکی دراوەتێ کە ئەو ھەستە ببینێت وەکوو بونێکی تازە کە میوزیک بەشێکە لە درروستکردنی. توانی تێگەیشتنی قوڵتر دەبێتەوە

بەڵام میوزیک تەنھا پاشکۆیەک نیە بۆ وێنە و گرتەکان، بەڵکو دەبێت بەشێکی ڕاستەقینە بێت لە ھەست کردن بەو بوونە وەکوو یەک. گەر بە ڕاستیان بەکار ھێندرابێت، میوزیک دەتوانێت ھەموو ھەستێکی ئەر گرتە زنجیریانە بە ئاراستەیەکی تردا بگۆڕێت. دەبێت بوونی میوزیک لەگەڵ گرتەکاندا ئەمەندە بوونێکی بە ھێزبێت گەر بێت و لە بەشێک لەو گرتە زنجیریانە میوزیک نەمێنێت، گرتەکان نەک تەنھا سەربەخۆیانە لاوازتر دەبن بەڵکو بوونێکی جیاوازی خۆی دەبێت. بە بێ گومانەوە، من دڵنیام کە لەھەموو فیلمەکانمدا ھەمیشە سەرکەوتووبوم لە بەکارھێنانی ئەو تیۆریانەی کە باسی دەکەم لەم نووسینەدا. لە ناخمەوە دەڵێم کە بڕواناکەم فیلم میوزیکی بوێت، بەڵام تا ئێستا فیلمێکم نەکردووە کە میوزیکی تێدا نەبێت گەڕچی بەو ئاڕاستەدا ھەنگاووم نا لە فیلمی نۆستالجیا و ستاڵکەردا. لە ئیستادا میوزیک ھەمیشە لە شوێنی ڕاستەقینەی خۆیدا بووە لە فیلمەکانمدا، ھەمیشە گرنگ و بە بایەخ بووە

ھیوادارم کە ھیچ جار میوزیک لە فیلمەکانمدا وانەبووبێت کە تەنھا ھەستی وێنەکان دووبارە بکاتەوە لەسەر شاشە، وەکوو ھەستێک لەگەڵ وێنەکاندا یەک بێت وەیان بە زۆر وام لە بینەر کردبێت ئەو ھەستە درووست بکەم. لەھەموو کاتەکاندا، ھەست دەکەم کە میوزیک لە سینەمادا بەشێکە لە ژیانی راسەتەقینەیی، بەشێک لە ژیانی مرۆڤایەتی. بەڵام شتێکی ڕاسیانەیە لە فیلمێکی دەنگیدا کە تیۆرێک و فۆرمێکی یەگرتووی ھەیە ڕەنگە شوێن بۆ میوزیک نەبێت، دەتوانرێت دەنگ لە جیاتی میوزیک بەکار بھێنرێت، دەموویست ئەم ئامانجە پبێکم لە فیلمی نۆستالجیا و ستاڵکەردا. گەر بمانەوێت وێنەی دەنگی ڕاستیانە بە تەواوی و بەھەموو ڕەنگێکیەوە دەربڕیین ئەوا پێویستە واز لە بە کارھێنانی میوزیک بێنین. چونکە دنیایی میوزیک و دنیایی سیەنەما شان بە شانی یەک بوونیان ھەیە و لەگەڵ یەکدا پێکان دەکەن. گەر بەڕاستیانە دەنگ لە فیلمدا ڕێکبخرێت، ئەوا دنیای دەنگ لە فیلمدا بنەمای ڕاستەقینەی سینەمایە، ئەوە میوزیکی ڕاستیە

ئینگمار بیرگمان مامۆستای ڕەسەنی دەنگە، زۆر قورسە لە بیرمان بچێتەوە کە بیرگمان چۆن دەنگ بەکاردەھێنت لە فیلمی بە ناو ئاوێنەی تاریکدا، بە تایبەتی لە خانووی فانۆسی دەریاکەدا؛ دەنگەکان لە لێواری بیستیندان. ڕۆبیرت بڕێسۆن شاکارە لە بەکارھێنانی دەنگ و وە ھەروەھا مایکیلانجیلۆ ئەنتۆنیۆنی لە بەکارھێنانی دەنگ سێ فیلمی تریۆلۆجیەکەیەدا. بەڵام من ھەستێکم ھەیە کە دەبێت ڕێگای تر ھەبێت بۆ بەکارھێنانی دەنگ، ڕێگایەکی تر کە بەتەواوی توانی کۆنترۆڵکردنم ھەبێت، ڕاستگۆتر بێت بۆ دەبڕێنی ئەو ھەستە شاراوەی کە دەمانەوێت درووستی بکەیەنەوە لەسەر شاشە، نەک تەنھا ھەستی شاراوەی دەرھێنەر، بەڵکوو ئەو ھەستانەی کە لەو دنیایی فیلمەدا ھەن، ئەو ھەستانەی کە گرنگن بۆ دەربڕین

دەنگی ڕاسگۆیانەی ژیان و بەرھەمھێنانی بە شێوەیەکی ڕەسەن لە سینەمادا زۆر ئاسان نیە. ھەموو شتێک کە لەسەر شاشە دەردەکەوێت دەبێت ببیسترێت، ئەمە وادەکات کە کە دەنگ لە فیلمدا کاری زۆری لەگەڵدا نەکرێت بۆ پێکانی ئامانجێک. گەر دەنگەکان ھەڵنەبژێرین، ئەوا دەنگەکان جیاوازیان نابێت لە بێدەنگی چونکە ئامانجێکی دەڕبڕینی خۆی نیە، سەربەخۆیانە، ڕیکۆردکردنی دەنگە لە سینەمادا ھیچ ناگۆڕێت لە گرتەکان. بۆ نموونە کاتێک کە بێرگمان دەنگ بە شێوەیەکی ڕەسەنانە بەکار دەھێنێت؛ دەنگی پێ لە ھۆڵێکی بە تاڵدا، دەنگی کاتژمێر، خشەی جل، وا بەکاریدەھێنێت بۆ ئەوەی دەنگەکان گەورەتر بکات و جیایان بکاتەوە. دەنگێک ھەڵدەبژێرێت و ھەموو دەنگەکانی تر بێدەنگ دەکات. لە فیلمی ڕووناکی زستاندا دەنگی ئاوی ڕووبارەکە دەبیسترێت کاتێک کە تەرمی ئەو کەسە دەدۆزنەوە کە خۆی کووشتووە، لە ھەموو گرتەی ئەو زنجیرە وێنەدا بەکار دەھێنرێت، لە گرتەی دوور و نزیکدا ھیچ نابیسترێت تەنھا دەنگی ڕووبارەکە نەبێت، نە دەنگی پێ، نە خشەی جل و وە نەدەنگی قسەکردنی کەسەکانیش. دەنگ بە جۆرێکی گوزارشت بە کارھێنراوە، بێرگمان بەم جۆرە دەنگ بەکار دەھێنێت

ھەست دەکەم کە دەنگ لە دنیادا ئەمندە جوانە لە بوونیاندا، گەر بتوانین بە شێوەیەکی ڕاستیانە گوێیان لێبگرین، بە ھیچ شێوەیک پێویستمان بە بەکارھێنانی میوزیک نیە لە سینەمادا، بەڵام چەندان جار میوزیک بە شێوەیکی زۆر زیرەکانە و سەربەخۆیانە لە فیلمدا بە کارھێنراوە، لە فیلمی شەرمی بێرگماندا کاتێک مێلۆدی میوزیکە کە دووبارە دەبێتەوە وە یان میوزیکی نینۆ ڕۆتا لە فیلمی ھەشت و نیوی فیلینی دا؛ میوزیکێكی خەمگین وبە ھەستەوە و لە ھەمان کاتدا کەمێک گاڵتەجاریانەیە. میوزیکی ئیلیکترۆنی داھاتوویەکی دەوڵەمەندە بۆ سینەما، لەگەڵ ئارتەمیڤدا لە زۆر لە گرتەکاندا بۆ فیلمی ئاوێنە بەکارم ھێناوە. دەمانوویست دەنگەکان وەکوو ئیکۆیەکی زەووی بێت، پڕ بێت لە بەستەی ھۆنراوەیی؛ خشە و ھەناسە. نۆتەکان دەبوایە ئەوە دەرببڕێت کە ڕاستی بوونی جیاوازی ھەیە وە بەڵام لە ھەمان کاتدا بە ڕاستگۆیانە ھەستی شاراوەی کارەکتەرەکان دەرببڕێن. ئارتەمیڤ چەندان ئالەتی جیاوازی بەکار ھێنا بۆ درووستکرنی ئەو دەنگانە. میوزیکی ئامێری لە بەرئەوەی زۆر سەر بەخۆیە بۆیە زۆر ئاسان نیە لەناو فیلمدا بتوێتەوە و ببێت بە بەشێکی راستگۆیانەو بوونی فیلمەکە. لە بەرئەمە بەکارھێنانی دەبێت بە سازشەوە بێت، چونکە ھەمیشە نمایشکردنێکی سەربەخۆی لێدرووست دەبێت. میوزیکی ئیلیکترۆنی دەتوانێت لە ناو فیلم و گرتەکاندا بتوێتەوە و لەگەل دەنگەکاندا تێکەڵ ببێت، دەتوانرێت لە پشت دەنگەکانی ترەوە بشاردرێتەوە و نەبینراوبێت، وەکوو دەنگی ژینگە بێت وە یاخود ھەناسەدانی کەسێک بێت

Sculpting in Time ئەم نووسینە لە زمانی ئینگلیزیەوە وەرگێردراوە لە کتێبی

Advertisements

About Karzan Kardozi

Just another cinephile writing about Life and nothing more......
This entry was posted in Kurdish - نووسینی کوردی. Bookmark the permalink.

One Response to Andres Tarkovsky: میوزیک و دەنگ لە سینەمادا

  1. Համմւրըբայ says:

    How do I translate this?
    Google is evidently pusillanimous to include a “Kurdish” option.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s